zagros news agency

لوکا مۆدریچ لەبارەی داهاتووی لەگەڵ ئەی سی میلان قسە دەکات

 

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت لێدوانێکی نوێی لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەی بە دڵخۆشی خۆی لە ڕیزەکانی یانەی ئەی سی میلان کردووە.

 

مۆدریچ جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا سەرنجی تەواوی لەسەر یارییەکەی یەکشەممەیە، چونکە گرنگترین ئامانجیان بەدەستهێنانی بردنەوە و مسۆگەرکردنی گەیشتنە بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکە، مۆدریچ ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ ڕاهێنەر، ئەندامانی کارگێڕی و سەرجەم یاریزانانی یانەکە هەیە، بەڵام سەبارەت بە داهاتووی خۆی، رایگەیاند کە هێشتا نازانێت چی ڕوودەدات و لە ئێستادا تەنها بیری لای کۆتا یاریی ئەم وەرزەیە.

 

ئەو یاریزانە کرواتییە دووپاتی کردەوە کە بە ئامانجی بەشداریکردنی سەرەکی و بردنەوەی نازناوەکان پەیوەندی بە میلانەوە کردووە، هەرچەندە ئەم وەرزە وەک پێویست سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام حەز و ئارەزوویەکی زۆری هەیە بە درێسی میلانەوە نازناوێک بەرز بکاتەوە.

 

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت لەبارەی داهاتووی مۆدریچەوە نووسیویەتی کە یاریزانەکە خوازیاری مانەوەیە لە میلان، بەڵام مانەوەی بەستراوەتەوە بە دوو مەرجی سەرەکییەوە.

 

مەرجی یەکەم پەیوەستە بە بەردەوامبوونی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەدا، مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە یانەکە بگاتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، کە لەو حاڵەتەدا مۆدریچ دەستبەجێ گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێ دەکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر وۆڵڤز بەدەست بێـنـێـت

یاسین

برایم دیازی رازی نیە بەوەی لەسەر کورسی یەدەگ دانیشێت

یاسین

گابرێل خیسۆس چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئارسناڵ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین