zagros news agency

بەڕێوەبەری سۆفتبانک گومانی لە پڕۆژەی داتاسەنتەری خولگەیی ئیلۆن مەسک هەیە

 

پلانە سەرنجڕاکێشەکەی ئیلۆن مەسک بۆ دروستکردنی داتاسەنتەری گەورە لە خولگەی زەویدا ڕووبەڕووی شەپۆلێک لە گومان و پرسیاری جدی بووەتەوە لەلایەن گەورە وەبەرهێنەران و شارەزایانی تەکنەلۆژیاوە بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ ماسایۆشی سۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆفتبانک تەنها کەس نییە کە پرسیار لەسەر لۆجستی و توانای جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە ئاساییە دەکات بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لە ئەندازیاران و شیکەرەوەکانی کەرتیش پێیان وایە ئەم بیرۆکەیە زیاتر بانگەشەیەکی میدیاییە و ڕووبەڕووی بەربەستی گەورەی وەک ساردکردنەوەی ڕەقەکاڵاکان لە بۆشاییدا و گواستنەوەی خێرای داتاکان بۆ سەر زەوی دەبێتەوە
ئەم پڕۆژە پێشنیارکراوەی مەسک کە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی وزە و گەرمی داتاسەنتەرەکانی ژیریی دەستکردە لەسەر زەوی ڕەخنەی زۆری لێکەوتووەتەوە چونکە پسپۆڕان پێیان وایە تێچووی ناردن و چاککردنەوەی سێرڤەرەکان لە بۆشایی ئاسماندا زۆر زیاترە لە سوودەکانی و لە ئێستادا کەرتی تەکنەلۆژیا پێویستی بە چارەسەری ڕاستەقینە و خێراتر هەیە بۆ کێشەی داتاسەنتەرەکان نەک پڕۆژەی درێژخایەن و پڕ لە سەرکێشی کە هێشتا ڕوونیی زانستی و داراییان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامان فارس : دەمانەوێت داهاتی سلێمانی بۆ خزمەتی ئەو شارە بێت

گوران

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەی پێشنیارکراوی سنووردارکردنی دەسەڵاتە جەنگییەکانی ترەمپی لە ڤەنزۆێلا ڕەت کردەوە

یاسین

وەزیری نەوتی عێراق: لەم دوو رۆژەدا دەست به هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەین

یاسین