zagros news agency

بەشداریی ئیتالیایی و ئوسترالیا لە ئەرکی پاراستنی کەشتیوانی لە هورمز

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، گویدۆ کروزێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتالیا ڕۆژی چوارشەممە بە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوت: ڕۆما دوو مینڕوێژ بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و پاشان دەریای سوور دەنێرێت. ناوبراو جەختی کردەوە ڕەوانەکردنی ئەو کەشتیانە بۆ ناوچەی هورمز تەنها لە چوارچێوەی ئەرکێکی نێودەوڵەتی و لە کاتی بەدیهاتنی ئاگربەستێکی “ڕاستەقینە، جێی متمانە و سەقامگیر” ئەنجام دەدرێت.

کروزێتۆ گوتی: هەر ئەرکێک لە هورمز پێویستی بە پەسندکردنی پەرلەمانی ئیتالیا دەبێت. پێشتر ڕۆیتەرز بڵاوی کردبووەوە فەرماندەی هێزی دەریایی ئیتالیا باسی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی دوو مینڕوێژ، کەشتییەکی پاسەوان و کەشتییەکی پشتیوانی لە چوارچێوەی ئەرکێکی فرەنەتەوەییدا کردووە.

هاوکات ڕیچارد مارلز وەزیری بەرگریی ئوسترالیا ڕایگەیاند: کانبێرا ئامادەیە بە فڕۆکەیەکی هەواڵگری بەشداری لە ئەرکێکی “تەواو بەرگری” بە ڕێبەرایەتی بەریتانیایی و فەڕەنسایی بکات.

ئوسترالیا ڕایگەیاندووە لە کاتی پێکهێنانی ئەم ئەرکەدا، فڕۆکەیەکی هەواڵگری لە جۆری (وج‌تیل E-7A) دابین دەکات لە ئێستاشدا لە ناوچەکەدا جێگیر کراوە.

مارلز گوتی: دەبێت ئەم ئەرکە “سەربەخۆ” و “تەواو بەرگری” بێت و بتوانێت هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان تەواو بکات. ناوبراو بەشداریی ئەگەریی ئوسترالیا وەک بەشێک لە پابەندیی وڵاتەکەی بە ئاسایشی بازرگانیی جیهانی وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

تەرزە محەمەد، بەربژێری ژمارە (١٣)ی لیستی ٢٧٥ی پارتی له‌ سلێمانی: پەیمان ئەدەم کە کارم بەرگریكردن لە مافی گەلەکەم و پارێزگاری لە نیشتمانەکەم بێت

یاسین