zagros news agency

سێنتکۆم : ئێران دەسهەلاتی بەسەر گەرووی هورمزدا نەماوە

 فرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ئەو بانگەشەی سپای پاسداران ئێران ڕەتکردەوە کە دەڵێت ۆکۆنترۆڵی دەروازەی چوونەژوور و دەرچوونی تەنگەی هورمزی بەدەستەوەیە. CENTCOM جەختی کردەوە کە ئەو ڕێگای ئاوی نێودەوڵەتییە هێشتا کراوەیە و کەشتییە بازرگانییەکان بە ئاساییهاتووچۆ دەکەن، بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێک کە CENTCOM لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویکردەوە، بانگەشەی هێزی دەریایی سپای پاسداران کە دەڵێت هەموو کەشتییە نێودەوڵەتییەکان تەنها لە ڕێگاکانی دیاریکراوی ئێران دەتوانن بەکاربهێنن، “بانگەشەیەکی درۆ” و بێ بنەمایە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە کە ئێران کۆنترۆڵی تەنگەی هورمزی نییە و ئەو ڕێگای ئاوینێودەوڵەتییە، سەرەڕای هەڕەشە و هێرشی سپای پاسداران، هێشتا بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان کراوەیە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە کەشتییەبازرگانییەکان بە شێوەی ئاسایی بەردەوامن لە تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمز، و هێزەکانی ئەمریکا لە پاراستنی ئازادی هاتووچۆی دەریایی دەستبەکارن.

بەگوێرەی CENTCOM، لە سەرەتای مانگی ئایاری ڕابردووەوە زیاتر لە ٩٠٠ کەشتی بە هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی لە تەنگەکە تێپەڕبوون.

ئەم گۆڕەپانی وتەییە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوچەکە ڕووبەڕووی زیادبوونی ئاڵۆزی و نیگەرانییەکانی ئاسایشی هاتووچۆی دەریایی بووەتەوە.

تەنگەی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێگا ئاوییەکانی جیهان، چونکە نزیکەی یەک لە پێنجی بەکارهێنانی نەوتی جیهان، لەگەڵبڕێکی زۆر لە گازی سروشتیی شلە، لە ڕێگەی ئەم تەنگەیەداگواسترێتەوە، بۆیە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاتووچۆی ناو ئەو ڕێگایە جێی گرنگی و سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە وڵاتانی کەنداو

یاسین

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی ترەمپ تەکنەلۆژیای دژەدرۆن لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازێتەوە

سەڵاح

شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر په‌ره‌ی پێده‌درێت

سەڵاح