zagros news agency

فێستیڤاڵی تۆرۆنتۆ لیستی فیلمەکانی بەشی میدنایت ئاشکرا دەکات

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لیستێکی تایبەت لە 10 فیلمی جۆراوجۆری بۆ بەشی میدنایت مەدنس لە خولی 51ی خۆیدا بڵاوکردەوە.

ئەم بەشە لە ڕێکەوتی 10 تاوەکو 20ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت و بەرهەمی 10 وڵاتی جیاواز لەخۆدەگرێت.

لەنێو ئەم بەرهەمانەدا شەشیان نمایشی یەکەمی جیهانییانە و ئاوێتەیەک لە ترس، ئاكشن، سەرکێشی، کۆمیدیای ڕەش و سینەمای ئەزموونی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەن.

بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە ڕوونیان کردەوە، 2 نمایشی تایبەتیش پێش دەستپێکردنی فەرمی پێشکەش دەکرێن.

فیلمی “River” لە دەرهێنانی جۆشوا جولیانو وەک فیلمی دەاتپێک هەڵبژێردراوە. لە لایەکی دیکەوە، فیلمی “Rogue Trooper” لە دەرهێنانی دنکان جونز دەبێتە دوایین فیلمی بەشەکە.

بەرهەمی “The Face of Horror” لە دەرهێنانی آنا بيلر یەکەم نمایشی جیهانیی دەبێت و فیلمی “The Spiral” لە دەرهێنانی باولو ستريبولي لە ئیتالیاوە بەشداری دەکات.

فیلمەکانی “HALF” و “Kick On” لەگەڵ “Vintage Violence” و “Ladies and Gentlemen, Brian Mulroney” یەکەم نمایشی جیهانییان دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Barbie” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

ستۆکهۆڵم فێستیڤاڵێک بۆ کولتووری کوردی ڕێکدەخات

ART

براد پێت دەگەڕێتەوە نێو جیهانی زۆمبییەکان

ART