zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣١ هەزار و ٦٤٠ کەس تێپەڕی

ئیدارەی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆمبابارانی سوپای ئیسرائیلەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢ کەس لەناوچە جیاوازەکانی غەززە کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
ئیدارەی تەندروستی غەززە بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە غەززە بەدەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون، گەیشتە ٣١ هەزار و ٦٤٥ کەس.
بە گوێرەی ئاماری بڵاو کراوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٣ هەزار و ٦٠٠ کەس بە هۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززه بریندار بوونە و هەزاران کەسی هەتا ئێستا بی‌سەروشوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاند

یاسین

مێلانیا ترەمپ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

یاسین

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردووەتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ئێران

سەڵاح