zagros news agency

ئەمریکا: ڕووسیا لە سووریا ئاستەنگان دەخوڵقێنێت

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاند، ڕووسیا ئاستەنگ لە بەر کارەکانی لیژنەی دەستووری دروست دەکات.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕۆڵی ڕوسیا لە پاراستنی ڕژێمی سووریا شەرمەزار دەکات.
ئەمریکا دەڵێت ڕووسیا رێگە لە کارەکانی لیژنەی دەستوری سووریا دەگرێت و کاری لیژنەی دەستووریش هەنگاوێکە بەرەو چارەسەری سیاسی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵیت: ڕووسیا لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و سەرکوتکردنی ناو و دەنگی قوربانییان بەردەوامە، لە هەمان کاتدا ڕێگە لەو هەوڵانە بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکان دەگرێت و لەم دواییانەشدا دژایەتیی دروستکردنی دەزگایەکی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا پشتگیری لە سکاڵاکەی فلیک دەکات

یاسین

وەزیری نەوتی عێراق: لەم دوو رۆژەدا دەست به هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکەین

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڕەشاد میران دەکات

سەڵاح