zagros news agency

سوپای ئیسرائیل هۆشداریی چۆڵکردنی بە سێ گوندی باشووری لوبنان دا

 

سوپای ئیسرائیل پێش دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر گرووپی حیزبوڵڵا، هۆشداریی چۆڵکردنی بە سێ گوندی باشووری لوبنان دا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، فەرمان بە دانیشتووانی ئەم ناوچانە کراوە لانیکەم یەک کیلۆمەتر لە شوێنەکانیان دوور بکەونەوە.
عەقید ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هۆشداریی دا و گوتی: «لە ئەنجامی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لایەن ڕێکخراوی حیزبوڵڵا، سوپای ئیسرائیل ناچارە بە هێزەوە لە دژی بجوڵێتەوە و مەبەستی نییە زیان بە ئێوە بگەیەنێت.» پێشتریش سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو دەیان بنکەی ژێرخانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج؛ ئەو شوێنانە کۆگای چەک و تەقەمەنی و بنکەی چاودێرییان تێدابووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران و عێراق ٢٣ یادداشتی هاوکارییان ئاماده کردووە

سەڵاح

پاسێک خۆی بەناو خۆپیشاندەرانی جوو داکێشا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین