نازم محەمەد، بەڕێوەبەری سایلۆی فەیدییە ڕایگەیاند، ئەو جووتیارانەی گەنمی خۆیان ڕادەستی سایلۆی فەیدییە کردووە، ئەمڕۆ 1/7/2026 بێن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی خۆیان.
هەروەها ڕوونی کردەوە، ئەم پارەیە بۆ ئەو جووتیارانەیە کە گەنمی خۆیان لە نێوان ڕۆژانی 18/6/2025 تا 21/6/2025 ڕادەست کردووە، وەرگرتنی پارەکەش لە بانکی بازرگانیی عێراق دەبێت لە مووسڵ.

