zagros news agency

لە ئیسپانیا ١٠٢٨ بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لە دەستداوە

پەیمانگای کارلۆس سێیەمی تەندروستی لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، تەنها لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٦دا، کەمەوە ١٠٢٨ حاڵەتی مردن تۆمار کراون کە پەیوەندییان بە شەپۆلی گەرمای توندی ئەوروپا هەیە.

بەپێی ئەو داتایانە، ئەم ژمارەیە دوو هێندەی ژمارەی مردنەکانی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٥یە، کە تێیدا ٤٠٧ حاڵەتی مردن بەهۆی گەرماوە تۆمار کرابوو.

لە هەمان کاتدا، دەزگای نیشتمانی کەشناسی ئیسپانیا ڕایگەیاند، نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ گەرمترین ماوەی تۆمارکراو بووە، بە جیاوازییەکی ١.٦ پلەی سێلسیۆس لە ئاستی ئاسایی.

ئەم دەزگایە لە پەیامێک لەسەر تۆڕی «X» ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، حەوت لە گەرمترین نیوەی یەکەمی ساڵەکان لە مێژووی تۆمارکراوە، کە لە ساڵی ١٩٦١ وە هاوشێوەیی نەبووە.

ئیسپانیا، کە یەکێکە لە وڵاتانی پێشەنگی ئەوروپا لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا شایەتی زیادبوونی شەپۆلە گەرماکان و توندتر بوونیان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان باشترکردنی كوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستییە لە كەرتی گشتییدا

سەڵاح

بازرگان: پشتیوانی له‌ دەستپێشخەریی سەرۆک مەسعود بارزانی ده‌كه‌ین

گوران

لەپارێزگای دیوانیە خۆپیشاندان بۆ پێدانی زەوی ئەنجامدرا

یاسین