zagros news agency

چین راهێنان بە سەربازە روسیەکان دەکات لە شەڕی دژی ئۆکرانیا

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، ڕاهێنانی نهێنی هێزەکانی ڕووسیا لەلایەن چین لە ساڵی ڕابردوو، بە ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی وەزیری بەرگری ڕووسیا و بە بەشداری لانیکەم چوار جەنەراڵی بەرزی ڕووسی و چینی ئەنجامدراوە.

بەپێی گوتەیی دوو بەرپرسی ئەورووپی و بەڵگەنامەکانی ڕۆیتەرز، بەشداری ئەو فەرماندە بەرزانە لە ڕاهێنانێک کە پەیوەندی بە شەڕی ئۆکراینەوە هەیە، نیشانەی گرنگیی هاوکاریی سەربازی نێوان مۆسکۆ و بەیجینگە. ئەم هاوکارییە هۆکاری نیگەرانی لە ئەورووپا بووە، هەرچەندە چین پێشتر ئەو بابەتەی ڕەت کردووەتەوە.

هەروەها، ڕۆیتەرز ئاماژە دەکات بە ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی کە ئاماژەی بە بڕیارێکی ناوخۆیی وەزیری بەرگری ڕووسیا، ئەندرێی بیلۆوسۆڤ، لە مانگی ئابێ ٢٠٢٥ کردووە. بەپێی ئەو بڕیارە، شاندێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بۆ بەشداری لە ڕاهێنانە سەربازییەکان بۆ بنکەکانی سوپای ئازادکردنی گەل (PLA) لە چین نێردراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها وردەکاریی یەکێک لە خولەکانی ڕاهێنان باس کراوە، کە ماوەی سێ هەفتەی خایاندووە و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە دامەزراوەیەکی سەربازی لە بەیجینگ ئەنجامدراوە. ئەو خولە تایبەت بووە بە پاراستن لە مەترسیی ماددە ڕادیۆئاکتیڤ، بایۆلۆجی، و کیمیایی (RCB).

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر نووری عوسمان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

دڵشاد