zagros news agency

تۆتنهام گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەکی پورتوگالی ئیمزا کرد

لە هەواڵێکی نوێیدا تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرای کرد یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرێبەستی ماتیۆس فێرناندێزی پورتوگالی یەکلایی کردۆتەوە و گفتوگۆکان بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە،یاریزانەکە لەوەرزی داهاتوودا بەدرێسی یانەکەی باکووری لەندەن یاری دەکات.

بەپێی قسەی سکای سپۆرت بێت،تۆتنهام بەبڕی 99 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ وێستهام ڕێککەوتووە و یاریزانەکە تاکو ساڵی 2031 دەبێتە بەشێک لە سپی پۆشەکانی لەندەن،کە ئەمەش دەبێتە بۆندێکی گرانبەهای ئەم مێرکاتۆیەی ئینگلتەرا و گرانترین گرێبەستی مێژوویی یانەکەشە تاکو ئێستا.

تۆتنهام وەرزی ڕابردوو لە پرێمەرلیگ دووچاری ڕووخانێکی سەخت بوو،کە نزیک بوو لەوەی دابەزێتە چامپیۆنشیپ،بۆیە ئەم وەرزە بەرپرسانی یانەکە هەموو هەوڵێک دەدەن تاکو بتوانن یانەکە بخەنەوە نێو ڕکابەریەکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بەنیازی گواستنەوەی ڕاشفۆردە

یاسین

فیفا پێشنیاری یاسایەکی نوێی ئارسن ڤینگەر قبوڵ دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین