هیندستان دەڵێت کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ئەم وڵاتە لە کەناراوەکانی عومان کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە یەکێک لە کارمەندە هیندییەکانی کەشتییەکە کوژراوە.
وەزیری گواستنەوەی دەریایی هیندستان گوتوویەتی کاتی هێرشکردنە سەر ئەم نەوتکێشە، ١٤ دەریاوانی هیندی لەسەری بوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی حکوومەتی هیندستان، ١٣ کارمەندی کەشتییەکە لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی عومانەوە ڕزگار کراون.
هیندستان یەکێکە لە گەورەترین دابینکەرانی هێزی مرۆیی لە پیشەسازیی گواستنەوەی دەریایی بازرگانیی جیهاندا.
لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوباتەوە، چەند دەریاوانێکی هیندی لە هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کوژراون.
وەزارەتی دەرەوەی هیندستان چەندین جار هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئیدانە کردووە و داوای گەرەنتیی هاتووچۆی سەلامەت و بێ بەربەستی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.

