ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگای سۆفای ئەمریکا هەڵبژاردەی نەمسا و ئیسپانیا لە قۆناغی 32ی مۆندیال ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە ئەم یاریە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە یاریە دراماتیکیەکانی ئەم مۆندیالە.
ئیسپانیا لە گرووپێکی زەحمەتی مۆندیالەکە بەسەرکردایەتی لامین یەماڵ و هاوڕێکانی هەنگاوی ئەم قۆناغەینا،کاتێک بەرامبەر کەیپ ڤێردی و سعودیا و ئۆڕۆگوای یاری کرد و بەیەکەمی گرووپەکەی سەرکەوت،وە لەم قۆناغەشدا لەبەرامبەر نەمسا چاوەڕوان دەکرێت دووچاری ئاستەنگی گەورە ببێتەوە.
هەرچی هەڵبژاردەی نەمسایە لە گرووپی ئەرجەنتین و ئوردن و جەزائیر وەکو دووەم سەرکەوێت،ئەمەش دوای شکستێک و بەرامبەر بوونێک و بردنەوەیەک،کە هەڵبژاردەکە دوای 28 ساڵ جارێکی دیکە لەدەرگای ئەم مۆندیالەوە گەڕایەوە پاڵەوانەتیەکە،باشترین دەستکەوتی هەڵبژاردەکەش پلەی سێیەمی مۆندیالی 1954 بووە.
“سەرکار ڕێبوار”

