zagros news agency

هەولێر؛ کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت، پۆلیسیش ده‌ستگیری ده‌كات

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە سنووری قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕووداوێکی دڵتەزێنی کوشتن ڕوویدا و تێیدا ئافرەتێک لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە. دوای گەیشتنی تیمەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (ن، ن، ڕ) و لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بنەسڵاوە توانیویانە لە کاتێکی پێوانەییدا و دەستبەجێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

لە ئێستادا پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخستووە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە دەستی پێکردووە، تاوەکو هۆکار و وردەکاری زیاتری پشت ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024- 2025 رادەگەیەنرێت

سەڵاح

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی لە ستامفۆرد سەرکەوتنێکى گرنگی بەدەستهێنا

یاسین