zagros news agency

دیشامپ: ڕووبەڕووبوونەوەی پاراگوای پێویستی بە بوێرییە

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بەر لە دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر پاراگوای، جەختی لەوە کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیپێکی بەو شێوەیە پێویستی بە بوێری و چاونەترسییەکی زۆر هەیە. ناوبراو ستایشی هێزی جەستەیی یاریزانانی پاراگوای کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان پابەندی تەواویان بە تایبەتمەندییەکانی یاریگاوە هەیە، هەروەها بە تایبەت ناوی میگێل ئەلمیرۆن و خولیۆ ئینسیسۆی هێنا و وەک دوو یاریزانی نایاب وەسفی کردن کە بە ئاستەکەیان سەرسامی کردووە.

دیشامپ جیاوازییەکانی نێوان ئەم یارییە و یارییەکەی مۆندیالی ١٩٩٨ی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی خستەڕوو، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پاراگوای تا ئێستاش خاوەنی ئەو کوالێتی و ڕۆحیەتە بەرزەی جەنگانە کە لە مێژووی خۆیدا هەیبووە.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و کەشوهەوا، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە دڵنیاییدا کە ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکەیان پرۆتۆکۆلێکی تایبەتیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا یاریزانەکان تووشی هیچ کێشەیەک نەبن و بە باشترین شێوە بۆ یارییەکە ئامادە بن.

لەکۆتاییدا دیشامپ ستایشی ڕۆڵی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەکەی کرد، بەتایبەت چوامینی و ڕابیۆ و کۆنێن، کە بە بۆچوونی ئەو توانیویانە هاوسەنگییەکی باش لە تیپەکەدا دروست بکەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ستافی یاریدەدەری بەردەوام لە کارکردندان بۆ ئەوەی هەر کێشە و گرفتێک لە پێکهاتەکەدا هەبێت بە زووترین کات چارەسەری بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆیشتن دەدات لە نەسر

یاسین

مان سیتی توانی سەرکەوتن بەسەر وۆڵڤز بەدەست بێـنـێـت

یاسین

بایرن میونشن یەکەم و دووەمی بۆخۆی داگیر کردوە

یاسین