zagros news agency

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بۆ 3500 کەس بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی کە وڵاتی ڤەنزوێلای هەژاند بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 3 هەزار و 500 کەس.

ئەم کارەساتە سروشتییە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئەو وڵاتەدا و بەهۆیەوە سەدان باڵەخانە و خانووی نیشتەجێبوون ڕووخاون.

تیمەکانی فریاگوزاری دوای چەندین کاتژمێر لە کارکردن، توانیان دوو منداڵ بە ساخی و دروستی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕوخاوەکاندا دەبهێنرێنە دەرەوە، ئەمەش هیوایەکی نوێی بەخشییە تیمەکانی ڕزگارکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسیی ڕۆچوونی زەوی لە ئیسفەهان بووە هۆی چۆڵکردنی شارۆچکەیەک

سەڵاح

پزیشکی دادی ئێران: ٣٣٧٥ کەس لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژراون

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

گوران