zagros news agency

فوئاد حوسێن و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەکەنەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردن و سەرخستنی هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی:
پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان: لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی (ئیقلیمی) و نێودەوڵەتی خرانە ڕوو.
پێوەندییە دەرەکییەکان: گفتوگۆ کرا دەربارەی بەهێزکردنی پێوەندییەکانی عێراق لەگەڵ دەوروبەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکەیدا، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکومەت بۆ کرانەوە بەڕووی وڵاتانی دۆست و براتاندا.
هاوسەنگیی دپلۆماسی: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بونیادنانی پێوەندیی دەرەکیی هاوسەنگ کردەوە. لای خۆشییەوە، قاسم عەبوودی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی کرد لە پەرپێدانی پێوەندییەکان لەسەر بنەمای دپلۆماسییەکی چالاک، ئاماژەی بەو ڕۆڵە تەوەرەییەش کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی هێورکردنەوەی دۆخەکە و چەسپاندنی ئاشتیی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمۆبیلە کلاسیک و کۆنەکانى شارى هەولێر

یاسین

سەرۆکی حکومەتی کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دەردەکات

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سوودانی: ئەگەری هەیە عێراق لە داهاتوودا ڕووبەڕووی کێشەی ئاو ببێتەوە

یاسین