ئەمڕۆ سێشەممە ۱٤ـی تەمموزی ۲۰۲٦، خاتوو سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، پێشوازی کرد لە شاندێکی ئاژانسەکانی UNDP و UNAMI، وە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر پرسەکانی تایبەت بە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و بەربەستەکانی بەردەم گەڕانەوە، وە هەنگاوەکانی هەردوو ئاژانسی ناوبراو بۆ قۆناغەکانی داهاتوو گەنگەشە کران، وەهەروەها ڕادەستکردنی دۆسیە پەیوەندارەکان لە یۆنامی دواتر ماڵئاوایی لە ڕاوێژکاری یۆنامی کرا، کە بەهۆی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە عێراق لە جنێف دەستبەکار دەبێت.

