zagros news agency

سەرەڕای بردنەوەیان ڕۆدری ڕەخنەی توند لەناوبژیوان دەگرێ

دوای ئەوەی دوێنێ شەو هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بەدوو گۆڵی خاوێن لەهەڵبژاردەی فەڕەنسا بباتەوە و بۆ جاری دووەمین لەمێژوودا خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی مۆندیال،بەڵام دوای یارییەکە ڕۆدری کاپتن و ئەستێرەی لارۆخا ڕەخنەی توندی لەناوبژیوانی یارییەکە گرت و پێوایە بەرامبەر فەڕەنسیەکان نەرم بووە.

لێدوانێکی ڕۆدری ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت؛ناوبژیوان نەرمی دەنواند بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا و نزیکەی 15 هەڵە و فاوڵ لەدژی ئەوان هەبوو،بەڵام ناوبژیوان چاوپۆشی دەکرد،ئەمەش بەهیچ شێوەیەک بەسوودی ئێمە نەبوو،وە دەکرا ئێمە سوود لەو حاڵەتانە وەربگرین.

دەربارەی ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕۆدری وتی؛ئێمە ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان پشانی جیهاندا،بەشاییستەیی توانیمان ببینە براوە و بگەینە یاری کۆتایی مۆندیال،منیش لەو یارییەدا ئەوەی لەتوانام هەبوو کردم و دەتوانم بۆ یاری کۆتایی بەباشتریش خۆم ئامادە بکەم.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێندرێک؛ئێرە من زۆر دڵخۆش دەکات حەز دەکەم لە لیۆن بمێنمەوە

sarkar

مانچێستەر یونایتد ڕاهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە

یاسین

دوایین هەواڵ لەبارەی گەڕانەوەی گۆندۆگان بۆ مانسیتی

یاسین