zagros news agency

کۆنسێرتەکەی عەمر دیاب دوخرا

کۆمپانیای رێکخەری کۆنسێرتی هونەرمەند عەمر دیاب لە لوبنان دواخستنی چالاکییەکەی راگەیاند، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، جەماوەر دەتوانن پارەی تکتەکانیان بە تەواوی وەربگرنەوە.

بڕیار وابوو عەمر دیاب لە 1ی ئابی 2026 کۆنسێرتەکەی لە بەیرووت ساز بکات، بەڵام کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا روونکردنەوەی دا، بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە چالاکییەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە و تەنیا ئێستا کار لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی نوێ دەکەن.

هاوکات، عەمر دیاب ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی نوێی گۆرانییەکانی لە هاوینی 2026، کە جەماوەرەکەی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەکەن.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، تیمی کارەکەی پلانێکی نوێی مارکێتینگیان داناوە، پلانەکە کلیپێکی نوێش لەخۆ دەگرێت.

کارەکان بەردەوام بە شێوەیەکی رێکخراو بەڕێوەدەچن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڵاوببێتەوە.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، کارە هونەرییەکان تەواو بوون و تەنیا چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکەن. چاودێرێکی هونەری لەو بڕوایەدایە، ئەلبوومە نوێیەکە سەرکەوتنێکی گەورە لە جیهانی عەرەبیدا بەدەستدەهێنێت و بەردەوام ورەی جەماوەر بەرز دەکاتەوە بە گۆرانییە نوێیەکانی، کە مۆسیقای جیاوازی تێدا بەکارهاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاتریک موڵدۆن لە تەمەنی 57 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART

لە هەولێر رۆمانێ “زەندۆڵ” بڵاوكرایەوە

ART