zagros news agency

چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)

1️⃣ سیستمی وزەی خۆر چۆن کار دەکات؟
سیستمی وزەی خۆر، تیشکی خۆر وەردەگرێت و لە ڕێگەی خانە فۆتۆڤۆڵتاییەکانەوە (Photovoltaic cells) کە لە پەنێڵەکاندا هەن، تیشکەکە دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبایی (DC)، پاشان ئامێرێک بە ناوی “ئینڤێرتەر” (Inverter) ئەو کارەبایە دەگۆڕێت بۆ (AC) کە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ.
2️⃣ سوودە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی وزەی خۆر؟
🔹کەمکردنەوەی تێچووی کارەبا.
🔹 پاراستنی ژینگە بە کەمکردنەوەی دەرچوونی گازە زیانبەخشەکان.
🔹 بەدەستهێنانی وزەیەکی بەردەوام و بێ بەرامبەر لە خۆرەوە.
🔹 بەهای خانووەکەت بەرز دەکاتەوە.
3️⃣ ئایا سیستمی وزەی خۆر لە ڕۆژە هەورەکاندا کار دەکات؟
بەڵێ، کار دەکات بەڵام بەشێوەیەکی لاوازتر، پەنێڵەکان پێویستیان بە تیشکی خۆرە نەک گەرمی. ئەگەر ئاسمان هەورێکی چڕ بێت، پەنێڵەکان هێشتا دەتوانن وزە بەرهەمبهێنن، بەڵام بڕەکەی %10 دەبێت بەراورد بە ڕۆژە ساماڵەکان.
4️⃣ پاتری لە سیستمەکەدا چی دەکات؟
پاترییەکان کارەبای زیادەی بەرهەمهاتوو لە ڕۆژدا خەزن دەکەن بۆ ئەوەی لەو کاتانەی خۆر نییە (وەک شەوان) یان لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی، بتوانرێت بەکاربهێنرێت.
5️⃣ جیاوازی نێوان سیستمی “On-Grid” و “Off-Grid” چییە؟
جۆری On-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە بەستراوەتەوە؛ لە کاتی زیادبوونی وزەدا دەیداتەوە تۆڕەکە و لە کاتی کەمی وزەدا لە تۆڕەکە وەریدەگرێتەوە.
جۆری Off-Grid:
* لەم جۆرەدا سیستمەکە سەربەخۆیە و پێویستی بە پاترییەکی گەورە هەیە، پەیوەندی بە کارەبای نیشتمانییەوە نییە.
6️⃣ تەمەنی خزمەتگوزاری پەنێڵەکانی وزەی خۆر چەندە؟
پەنێڵەکانی وزەی خۆر تەمەنێکی درێژیان هەیە و زۆربەی کۆمپانیاکان گەرەنتی 20 بۆ 25 ساڵ بۆ بەرهەمهێنانی وزە دەدەن، بەڵام پاش ئەو ماوەیەش هێشتا کاردەکەن بەڵام بە توانایەکی کەمتر.
7️⃣ ئایا پێویستە پەنێڵەکانی خۆر بەردەوام پاکبکرێنەوە؟
بەڵێ، تۆز و خۆڵ یان هەر پیسییەک لەسەر پەنێڵەکان ڕێگری لە گەیشتنی تیشکی خۆر دەکات و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان دەبێت، بەپێی شوێنەکە باشترە هەندێکجار بە ئاو پاکبکرێنەوە.
تێبینی: باشترین کات بۆ پاککردنەوەی پەنەڵەکان کاتی بەیانیە لەبەرئەوەی پلەی گەرمی پەنەڵەکان لەوپەڕی نزمیدایە.
8️⃣ چۆن بزانین سیستمی سۆلەر بە چ قەبارەیەک دابنێین؟
ئەمە بەندە بە بڕی بەکارهێنانی کارەبای ماڵەکەت لە مانگێکدا (بە کیلۆوات کاتژمێر – kWh)، پێویستە ئاستی بەکارهێنانت لەسەر پسوڵەی کارەبا بزانیت هەروەها بەرزترین توانای پێویست بە KW بزانیت بۆ ئەوەی خاوەن پیشەکان بتوانن قەبارەی گونجاوی پەنێڵ و پاتریت بۆ دیاری بکەن.
تێبینی: زۆربەی ماڵەکان کارەبایان سنگڵ فێزە و پێوەری زیرەکیان هەیە و نابێت تەزووی سۆلەری گەڕاوەیان لە 45 ئەمپێر زیاتر بێت بۆ ئەوەی پێوەرەکەیان نەسووتێت.
9️⃣ ئایا سیستمی وزەی خۆر پێویستی بە چاککردنەوەی زۆر هەیە؟
نەخێر، سیستمەکە بەگشتی کەمترین پێویستی بە چاککردنەوە هەیە چونکە هیچ پارچەیەکی جوڵاوی تێدا نییە، تەنها پاککردنەوەی پەنێڵەکان و چاودێریکردنی ئینڤێرتەر و پاترییەکان بەسە.
🔟 تێچووی سەرەتایی گران نییە؟
لە ڕاستیدا تێچووی سەرەتایی لەوانەیە بەرز بێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو تێچووە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پارەی کارەباوە دەگەڕێتەوە، لە زۆربەی وڵاتاندا خەرجی سیستمی ئۆنگرید واتا (سیستمی بێ پاتری) لە ماوەی 5 بۆ 8 ساڵدا دەگەڕێتەوە و دوای ئەوە وزەکە بە خۆڕایی بەکاردەهێنیت.
*سەرچاوەکان:*
* U.S. Department of Energy – Solar Energy Technologies Office
* International Renewable Energy Agency (IRENA)

هەواڵی پەیوەندیدار

دانوستانەکانی ڤینیسیۆس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە وەستان

یاسین

هۆشیار سدیق: دەمانەوێت ئارامی بگەرێنینەوە بۆ شاری سلێمانی

گوران

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر: ٫لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر دەبێت و ناچێتە بەغدا

یاسین