بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی تەممووزی 2026، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیوەیەتی؛ ئەم جۆرە هەوڵە ناتوانن ئیرادەی گەل و خۆڕاگرییان لەناو بەرن. هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم هێرشانە هەوڵێکی شکستخواردوون بۆ پەکخستنی کاروانی بنیاتنانی دەوڵەت و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی، راشگەیەندراوە، بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لەم جۆرە کردەوانە ناکرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، رێنمایی داوە بە سەرجەم دامەزراوە و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. ئامانج لەم هەماهەنگییە، گرتنەبەری هەموو رێکارە پێویستەکانە بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و رووبەڕووبوونەوەی هەر لایەن و گرووپێک کە بیەوێت زیان بە ئاسایشی هاووڵاتیانی عێراق لە هەر شوێنێکی وڵات بگەینێت.
شەوی چوارشەممە، 15ـی تەممووزی 2026، لە راگەیاندراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، توانیویانە ژمارەیەک درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

