zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن دەكات

ڕۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر مەئمون ئەلدوبعی جێگری وەزیری خوێندنی باڵای ئەردەن و سەرۆكەكانی نۆ زانكۆی ئەو وڵاتە و هەروەها بەڕێز فواد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی ئەردەن لە هەولێر.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و وێڕای جەختكردنەوە لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ئەردەن و گەلی كوردستان ئامادەیی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ئاكادیمی و هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان زانكۆكانی هەردوولا دەربڕی.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی ئەردەن دا و سوپاسی شا عەبدوڵڵا پادشا و حكوومەت و گەلی ئەردەنی كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكاندا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی كوردستان بوونە. جەختیشی لە قووڵتركردنی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاری نانەكەلی بۆ زاگرۆس: به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك پیلانگێری كۆتایی هات و جاشه‌كانیش روویان بۆ خه‌ڵكی ده‌ركه‌وت

دڵشاد

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئەو كۆمپانیایانەی كە خەڵكیان بردووە بۆ حەج بە ڤیزای ساڵی و گەشتیاریی سڕ ده‌كرێن

سەڵاح

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوه و یەکێک له بابەتەکان نەوتی هەرێمی کوردستانه

سەڵاح