zagros news agency

گەرووی هورمز بۆتە چەقی ناکۆکیەکان

لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان، بەرنامەی ناوەکی ئێران وەک بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکان نەماوە. لە کاتی واژۆکردنی تێگەیشتننامەکەدا، سەرنجی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی دەوڵەمەندکردنی یۆرانیۆم، چاودێری و پشکنین، کەمکردنەوەی سزاکان و ئامادەیی ئێران بۆ وەرگرتنی سنووردارییە نوێکان بوو.

بەڵام ئێستا، لەگەڵ گەڕانەوەی شەڕ، ناوەندی گرنگی ستراتیژیی ململانێکە گواستراوەتەوە بۆ کەنداوی هورمز. پرسیاری سەرەکی ئەوە نییە کە ئایا ئێران یۆرانیۆم دەوڵەمەند دەکات یان نا، بەڵکو ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئایا دەتوانرێت ڕێگای دەریایی کەنداوی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام کراوە بێت.

بەپێی چەمکی «ناوەندی گرنگی ستراتیژی»، ئەمە تەنها گرنگترین ئامانج نییە، بەڵکو ئەو خاڵەیە کە سەرکەوتنی هەموو ئامانجەکانی دیکە پشتی پێ دەبەستن. هەر کاتێک ئەم ناوەندە بگۆڕێت، ئاراستە و شێوازی ململاوێکەش لە دەوری ئەو دەگۆڕێت.

هەروەها، لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ، کەنداوی هورمز بووەتە ناوەندی گرنگی ستراتیژیی ململانێکە، چونکە زۆربەی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی هەموو لایەنە کاراكان، بە شێوەیەک یان بە شێوەیەکی دیکە، پەیوەندییان بە ئەم ڕێگای دەریاییە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هۆشداری دا لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە

سەڵاح

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبێت

سەڵاح

گەندەڵیەکی گەورە لە شارەوانی نەجەف ئاشکرا دەبێت

یاسین