zagros news agency

ڕۆدری؛بردنەوە لە ئەرجەنتین بەشێکە لەمۆندیال و جیاوازی نییە لەگەڵ ئەوانی دیکە

 

قەرار وایە شەوی 19 کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستپێکی گەورەترین ڕووداوی وەرزی ساڵ بێت،کە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026ـە لەنێوان هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا،چاوەڕوانی کارگەرترین ساتەکانی مێژوویی مۆندیالەکە دەکرێت لەو یارییە.

پێش یارییەکە ڕۆدری کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی؛من دەمێکە وتوومە ئەم جیلەی ئیسپانیا دەتوانێت هەموو شتێک بکات لەپێناو ئەوەی بگاتە گەورەترین ساتەکان،بردنەوەش لە ئەرجەنتین بەشێکە لەمۆندیالەکە و جیاوازی نییە لەگەڵ ئەوانی دیکە،بەڵام ئەمە یاری کۆتاییە و هەندێک وردەکاری زیاترە.

لەسەر ئامادەکارییەکانی ئیسپانیا ڕۆدری وتی؛ئێمە بەتەواوی ئامادەین و دەمانەوێت بەهەموو شێوەیەک ببینە پاڵەوان،ئێمە ساڵی 2010 بووینە پاڵەوان،کە ئەگەر هەوڵ بدەین دەتوانین جارێکی دیکە ببینەوە پاڵەوان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشە دەکەوێتە نێوان یۆڤانتۆس و یەڵدز

یاسین

رۆدری لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەئاسانی لە ئێراندای بردەوە

یاسین