zagros news agency

لەوازهێنانی یارییەوە بۆ یاری کۆتایی مۆندیال چیرۆکی مێسی و ئەرجەنتین

 

لەساڵی 2016 دوای شکستێکی یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکا جارێکی دیکە گەلی ئەرجەنتین هیوایان هەڵچنی بۆ بردنەوەی نازناوێک،تا ئەوەی لەیاری کۆتاییدا جارێکی دیکە ڕووبەڕووی چیلی بوونەوە،ئەو یارییە وەک یاری تۆڵە دەبیندرا و درێژ بوویەوە بۆ لێدانە یەکلاییکەرەوەکانی خاڵی سزا،بەڵام ئەوەی چاوەڕێ نەدەکرا ڕوویدا و مێسی یەکەمین لێدانی لەدەستدا،کە ئەوە بوویە سەرەتایەکی شکستەکە و ئەرجەنتین دووەمین یاری کۆتایی دۆڕاند لەدوو ساڵدا.

مێسی دوای گریانێکی زۆر بەمیدیاکانی ڕاگەیاند وازدەهێنم لەیاری نێودەوڵەتی،ئەوەی لەهێزم بوو کردم،بەڵام نەمتوانی نازناوێک بەدەست بهێنم بۆ وڵاتەکەم،کە ئەو قسانەی مێسی گەلی ئەرجەنتینی هەژاند و هەمووان بەپەرۆشەوە داوای گەڕانەوەی یاریزانەکەیان دەکرد تاکو جارێکی دیکە درێسی هەڵبژاردەکە بپۆشێت.

مێسی جارێکی دیکە گەڕایەوە هەڵبژاردەکەی،تاکو لەساڵی 2021 لەیاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا توانیان بەڕازیل ببەزێنن و بۆ یەکەمین جار لەسەر دەستی مێسی نازناوێک بۆ ئەرجەنتین ببەنەوە،ئیدی خۆشیەکانی تانگۆ لێرەوە دەستی پێکرد و ساڵی 2022 لەمۆندیالی قەتەر بەسەرکردایەتی لیۆ بوونە پاڵەوانی جیهان،2024ـیش لەسەر دەستی لیۆ دووەمین نازناوی کۆپایان بەرز کردەوە.

ئەمساڵیش دوای خەتم کردنی ڕیکۆردەکانی مۆندیال لیۆ تانگۆی گەیاندەوە لووتکەی مۆندیال و ئەمشەو جارێکی دیکە هەڵبژاردەکەی لەیاری کۆتایی دەبیندرێتەوە،کە ئەو قسەیە ئێستا زۆر باوە لەجیهان و دەڵێن؛ئێستا جیهان باجی فرمێسکەکانی یاری کۆتایی کۆپا دەداتەوە،کە مێسی ڕشتی بۆ لەدەستدانی نازناوەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵەکانی ڕیاڵ بێتیس بۆ گەڕاندنەوەی دانی سیبایۆس

ahamd.luqman

ئەنچیلۆتی وەڵامی سیمیۆنی دەداتەوە

یاسین

ڤینسیۆس لە ئاژاوەکانی ڕیاڵ مەدرید چەق بەستوو دەمێنێـتەوە

یاسین