zagros news agency

زەیدی دوای ئەمریکا سەردانی ئێران دەکات

 

سەرچاوە ئاگادارەکان ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران بە مەبەستی نێوەندگیری و هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ شەفەق نیوز: سەردانەکەی زەیدی هەڵگری دەستپێشخەرییەکی نوێی عێراقییە بۆ کۆتاییهێنان بە هەڵکشانە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ لە نێوانیاندا.

سەرچاوەکه ئاشکراشی کردووه: ئەم پێشنیازە هەفتەی ڕابردوو لە لایەن زەیدییەوە لە واشنتۆن خرایە بەردەم دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، و لە لایەن ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕەکە.

سەرچاوەکه دەڵێت: زەیدی لە تاران پێشنیازی ئەوە دەکات کە بەغدا لە ئایندەیەکی نزیکدا میوانداریی کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران بکات.

دوای کۆتاییهاتنی سەردانە پێنج ڕۆژییەکەی بۆ ئەمریکا، زەیدی ئەمڕۆ گەیشتە قەتەر بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی میری پێشووی ئەو وڵاتە. بڕیاریشە دوای ئێران، گەشتێکی ناوچەیی بۆ تورکیا، سعوودیە و سووریا ئەنجام بدات بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکان و مەلەفی وزە.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانەی عێراق لە کاتێکدان کە بەهۆی هێرشە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە، ئاستەنگیی گەورە بۆ زنجیرەی دابینکردنی وزە لە گەرووی هورمز دروست بووە.

بڕیاره زەیدی دوای تاران سەردانی تورکیا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو تەوەر کۆببێتەوە

سەڵاح

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار ئەنجامدرا

یاسین