zagros news agency

ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند

 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-7-2026 ڕایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواوی شاری “ڤیلنی”یان لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرجەم بەرەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیاندا پێشڕەوییان بەدەستهێناوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد “یەکەکانی سەر بە گرووپی ڕۆژهەڵات بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بۆ قووڵایی هێڵە بەرگرییەکانی دوژمن، و لە ئەنجامی هێرشێکی یەکلاکەرەوەدا، توانیویانە شارۆچکەی ڤۆلنۆی (ڤیلنی) لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک کۆنترۆڵ بکەن.”
لەلایەکی دیکەوە، ڤالێری گیراسیمۆف، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، دوێنێ شەممە، ڕایگەیاند، شارۆچکەی “لێنینا” (میرنۆی) کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیاوە و ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەکانی شیڤچینکۆ، کراسنۆیارسکۆی و سڤیتلی لە قۆناغی کۆتاییدایە.
گیراسیمۆف ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانی گرووپی “ناوەند” بەردەوامن لە پێشڕەویکردن بەرەو باکووری شاری کراسنۆئارمێنسک، و لە ئێستادا لە شارۆچکەکانی دۆبرۆپۆلیێ و ئانۆڤکادا لە شەڕ و پێکدادانی بەردەوامدان.
هەروەها سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی گرووپی “باشوور” پێشڕەوییان کردووە بەرەو شارەکانی سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک و توانیویانە کۆنترۆڵی شارۆچکەی “پێسکۆنۆڤکا” بکەن، هاوکات گەیشتوونەتە دەوروبەری شارۆچکەی “نیکۆلایڤکا”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەمریکا بە راگرتنی موچەی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات

یاسین

هاوینی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت

سەڵاح

هێرشێکی ئەلیکترۆنی فڕۆکەخانەکانی بەرلین، لەندەن و برۆکسل تووشی کێشە کردووە

سەڵاح