zagros news agency

نوێترین نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕدا

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا جووڵەی جیاوازیان تۆمارکرد.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کەمێک پاشەکشەی کرد بۆ 4,012.01 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 128,988.96 دۆلارە و یەک گرامیش بە 128.99 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان لە ئاستێکی نزمدا جێگیر بوون؛ عەیارەی 22 بە 926,644 دینار، عەیارەی 21 بە 884,524 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 758,163 دینار جێگیر بوو.
​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی زێڕ کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 56.7 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,823.01 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.82 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژەە بەوە دەکەن، بازدانی پێشووی نرخی نەوت بەهۆی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە هێشتا کاریگەری لەسەر بازاڕ هەیە و هاوشان لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران بۆ سیاسەتی نەختیی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف، وایکردووە بازاڕی زێڕ لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی ئەم جێگیربوون و پاشەکشە ڕێژەیییە ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ نیاز نەقشبەندی: تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت

سەڵاح

جێنیفەر لۆپێز: مادۆنا ئیلهامبەخشی نەوجەوانیی من بوو

ART

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین