ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ کردنەوەی یەکەم ڕۆژی مامەڵەکانی ئەم هەفتەیەدا گۆڕانکاریی نوێیان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا جووڵەی جیاوازیان تۆمارکرد.
لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ کەمێک پاشەکشەی کرد بۆ 4,012.01 دۆلار، یەک کیلۆگرام بە 128,988.96 دۆلارە و یەک گرامیش بە 128.99 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان لە ئاستێکی نزمدا جێگیر بوون؛ عەیارەی 22 بە 926,644 دینار، عەیارەی 21 بە 884,524 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 758,163 دینار جێگیر بوو.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی زێڕ کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 56.7 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,823.01 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.82 دۆلار جێگیر بووە.
شروڤەکارانی دارایی ئاماژەە بەوە دەکەن، بازدانی پێشووی نرخی نەوت بەهۆی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە هێشتا کاریگەری لەسەر بازاڕ هەیە و هاوشان لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران بۆ سیاسەتی نەختیی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف، وایکردووە بازاڕی زێڕ لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا ڕووبەڕووی ئەم جێگیربوون و پاشەکشە ڕێژەیییە ببێتەوە.

