zagros news agency

دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانیان هەژاند

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تەمووزی 2026، دوو بوومەلەرزەی بەهێز ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێرانیان هەژاند. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتمانی لە کاتی هەوڵدان بۆ خۆدەربازکردن بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

​دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کرد کە کاتژمێر 6:43ی بەیانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەرەکانی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالەی هەژاندووە. چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری 90 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری خانەقین بووە و زۆربەی هاووڵاتیانی ناوچەکە هەستیان پێکردووە.

​لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە ئێران ڕایگەیاند کە هاوكات لەگەڵ ئەو ڕووداوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر سنووری پارێزگای کرماشان و بە تایبەت ناوچەی “کۆزران”ی گرتووەتەوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکەدا.

تاوەکو ئێستا هیچیتر دەربارەی زیانی گیانیی ڕاستەوخۆ یان زیانی گەورەی ماددی بەهۆی ڕووخانی بیناکانەوە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو دیوی سنوور لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک یان پاشلەرزەیەک.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئەمریکا فرۆکەی بۆمب‌هاوێژی بە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ئەتۆمی لە نزیک ایران جێگیر کرد

سەڵاح

ئەمەریکا داوا لە تیک تۆک دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بپچڕێنێت

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی لەیەكتێگەیشتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا كۆ دەبێتەوە

سەڵاح