zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما دووبارە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و شەپۆلێکی نوێ هەرێم دەگرێتەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ دووشەممە 20-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​هاوکات کەشوهەوای سبەی سێشەممە 21-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە گشتی بە بڕی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​تێبینی: پلەکانی گەرما لە بەیانی ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن و بۆ ماوەیەک ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 42 | سبەی 44
​سلێمانی: ئەمڕۆ 40 | سبەی 42
​دهۆک: ئەمڕۆ 41 | سبەی 42
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 42 | سبەی 44
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 47
​زاخۆ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 43
​سۆران: ئەمڕۆ 39 | سبەی 38
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 41 | سبەی 43
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 41 | سبەی 43
​پیرمام: ئەمڕۆ 38 | سبەی 40
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30 | سبەی 30

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا تەکنەلۆژیا جەستەیەکی مۆبایلی پێبەخشیوی؟

گوران

راگەیندراوێک لە وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین