zagros news agency

لەسەر ئاژاوەکانی دوێنێ شەو چاوەڕێی سزای قورسی ئەرجەنتینیەکان دەکرێت

دوێنێ شەو دوای فیکەی کۆتایی هاتنی یاری کۆتایی مۆندیال شەڕ و ئاڵۆزی توند لەنێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین ڕوویدا و لەدەرئەنجامی ئەوەدا گاڤی و گارسیا دووچاری بەرکەوتەی سەخت بوونەوە لەگەڵ ئینزۆ فێرناندێز و پاریدێس.

بەپێی زانیاری و دیمەنە تۆمار کراوەکان بێت کاتێک لەنێوان گارسیا و ئینزۆ فێرناندێز دەبێتە دەمەقاڵێی توند بارودۆخەکە دەگۆڕێت بۆ شەڕ و ئاڵۆزی،کە قوڕگی گارسیا لەلایەن پاریدێسەوە دەگیرێ و پاشان گاڤی بەرزەوی دەدرێت،دوای ئەوەش ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری ڕاستەوخۆ دەداتە یاریزاکەی ئەرجەنتین و بە کارتی سووری ئینزۆوە دەبێتە دووەمین کارتی سووری تانگۆ.

بەپێی زانیارییەکان بێت سزای توند لەلایەن لێژنەی فیفاوە لەڕێگایە بۆ پاریدێس و ئینزۆ،کە ڕەنگە چەند یارییەک بێت یانیش ڕاگرتنی ماوەیی لەمانێک بەسەرەوە،وە سزاکەش لەکاتی یارییە فەرمیەکانیدا بەسەر یاریزانەکاندا جێبەجێ دەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی.. ناوی ئۆلمۆ تۆمارکرا و دەتوانێت یاریی ئەنجامبدات

یاسین

سبەی مەشقەکانی ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

یاسین

ئایا ڕیال مەدرید پەیوەندی بە جێگرەوەی ئەنچیلۆتیەوە کردووە؟

یاسین