zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان: نابێت بەنزینی بازرگانی لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڕیارێکی نوێدا نرخی بەنزینی جۆری “نۆرماڵ”ی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرد و جەخت لەسەر کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان دەکاتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەت کە واژۆی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی بەوەکالەتی لەسەرە، بڕیارەکان بەم شێوەیەن:
١. نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابین دەکرێت، بە (٧٥٠) حەوت سەد و پەنجا دینار دەبێت بۆ هاووڵاتییان. وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە هەوڵدەدەن زۆرترین بڕی بەنزین بخەنە بازاڕەوە.
٢. نرخی فرۆشتنی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا نابێت لە (٨٥٠) هەشت سەد و پەنجا دینار زیاتر بێت. وەزارەت هۆشداری دەداتە خاوەن بەنزینخانەکان کە هەر شوێنێک پابەند نەبێت و بە گرانتر بفرۆشێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
ئەم بڕیارە دوای فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ رێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین لەلایەن پارێزگاکانەوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخەکان لە بازاڕدا.
بڕیارەکە لە ڕێککەوتی دەرچوونیەوە (٢٠٢٦/٧/٢٠) کاری پێدەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە كۆی 45 هەزار داواكاریی قوتابیان، 44 هەزاریان لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون

سەڵاح

بڵاوکردنەوەی نوێترین وێنەی تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد

حەلبووسی لە ئەنقەرەوە: پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین و بەردەوامین لە داماڵینی چەکی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق

سەڵاح