zagros news agency

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: یاسایەکی نوێ دەبێتە جێگرەوەی بودجەی ساڵی 2026

 

‎لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2026، ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای “قەرز، بەخشین و هاوکارییەکان” دەبێتە جێگرەوەی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2026، و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
‎عەدی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ لیژنەکە میوانداری فالح ساری، وەزیری دارایی کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەند پڕۆژەیاسایەک، کە گرنگترینیان یاسای قەرز و بەخشینەکانە. ئامانجی ئەم یاسایە زیادکردنی داهاتە گشتییەکانە بە جۆرێک کە پاڵپشتی گەنجینەی دەوڵەت بکات.”
‎عەواد ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم یاسایە وەک بەدیلێک بۆ یاسای بودجەی 2026 بەکاردێت. لیژنەکە دوای خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی لەگەڵ وەزیری دارایی، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا پڕۆژەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوو.
‎سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاساکە،.

‎سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕوونی کردەوە “یاساکە میکانیزمەکانی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی ڕێکدەخات بەبێ ئەوەی بڕە پارەیەکی دیاریکراو وەک بناغە دیاری بکات، هەروەها دەسەڵاتی تایبەت بە وەزیرەکان و ئەنجومەنی وەزیران دەدات لە چوارچێوەی خەرجییەکاندا بەپێی یاساکە.”
‎هەر لە چوارچێوەی چاکسازییە داراییەکاندا، پێشتر لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوە دابوو کە کار دەکەن بۆ جیاکردنەوەی “سەرمووچە و بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران” لە یاسای بودجە، هەروەها بڕیارە لە ساڵی 2027ەوە سیستەمی بودجەی عێراق لە “بودجەی خەرجی”یەوە بگۆڕدرێت بۆ “بودجەی بەرنامە و کارامەیی” بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و پاراستنی سامانی گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا

یاسین

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح

حەماس بەشداریی ئیدارەدانی غەززە ناکات

سەڵاح