zagros news agency

ترەمپ بە هەموو شێوەێک رەتی دەکەینەوە ناتانیاهو دەستگیر بکرێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رەتی كردەوە كە بەهیچ شێویەك رێگە بدەن بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەناوی خاكی ئەمریکا دەستگیر بکرێت، ئەم لێدوانە لەكاتێكدایە كە سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک پێشتر رایگەیاندبوو كە نەتانیاهۆ تاوانباری جەنگە و هەوڵ دەدەن لە كاتی هاتنی بۆ نیۆیۆڕك دەستگیری دەكەن.

ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ شەڕ لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات، ئەو ئێرانەی تۆمەتبارە بە كوشتنی 52 هەزار خۆپیشاندەر و کوشتنی سەربازانی ئەمریکی و کەسانی دیکە لە ماوەی 47 ساڵی ڕابردوودا.

ترەمپ لە پۆستەكەدا ئاماژەی بەوەشدابوو کە “پێویستە ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە ئێرانیان بەرەو ئەم گێژاوە بێ پێشینەی مەرگ و وێرانکارییە برد”. وەك ئاماژەیەك بۆ ئیدارەکانی پێشووی ئەمریکا.

لێدوانەكەی ترەمپ وەک وەڵامێک دێت بۆ وتەكانی زۆهران مامدانی سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک کە پێشتر لە چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) رایگەیاندبوو كە سەرقاڵی گفتوگۆیەکی یاسایین بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی كە ئایا دەسەڵاتی دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیان هەیە لە كاتی سەردانیکردنیدا بۆ نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان.

مامدانی گوتبووی “نەتانیاهۆ تاوانباری جەنگە و شوێنی ئەو لە لاهایە”، وەک ئاماژەیەک بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە لەسەر پاشخانی تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید کە لە کەرتی غەززە.

ئەم لێدوانە نوێیەی ترەمپ سەبارەت بە نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ڕووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمار کرد

یاسین

سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت

سەڵاح

هێرشکرایە سەر پاڵاوگەکانی نەوت لە حەیفا

سەڵاح