zagros news agency

لیژنەی یاسایی پەرلەمان هەنگاوەکانی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای مافپەروەران دەستپێکرد

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی دکتۆر ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسای گرنگ ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی یاسایی جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکانی کردەوە بە مەبەستی کاراکردنی زیاتری ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری پەرلەمان. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ “پێشنیازی هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتی مافپەروەران” ژمارە ١٣٧ی ساڵی ١٩٨١.

ئەم هەنگاوەی لیژنەی یاسایی بە ئامانجی ڕێکخستنەوە و بەرزکردنەوەی پێگەی مافپەروەران دێت، بڕیاریشە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، پڕۆژەیاساکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگی لەسەر بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناتانیاهوو دوای هۆشداریی ترەمپ، ئامادەییی مەرجدار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

كه‌شناسی پێشبینی 48 کاتژمێرى داهاتووی كه‌شوهه‌وای راگه‌یاند

سەڵاح

فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پێکەوە ڕووبەڕووی بەڵگەنامەی ساختە و قاچاخچیتی دەبنەوە

سەڵاح