لە مانگی ئابی 2026دا هۆڵیوود و سینەمای جیهانی کۆمەڵێک فیلمی نوێ پێشکەشی بینەران دەکەن کە جۆرەکانی دراما و خۆشەویستی و کۆمیدی ئاوێتە دەکەن.
فیلمی “One Night Only” لە 7ی ئاب نمایش دەکرێت و بەرهەمی کۆمپانیای یۆنیڤێرساڵە و لە دەرهێنانی ویل گلەک دەبێت.
لەم فیلمەدا ئەکتەران کۆلوم تێرنەر و مۆنیکا باربارۆ و مایا هۆک ڕۆڵ دەگێڕن و باسی چیرۆکی دوو کەس دەکەن لە نیویۆرک کە بەدوای خۆشەویستیدا دەگەڕێن.
هەروەها دەرهێنەر ڕیدلی سکۆت لە 28ی ئاب فیلمی “The Dog Stars” نمایش دەکات کە کاکۆب ئۆلۆردی و جۆش برۆلین و مارگێت کوالی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
فیلمی ئەنیمەیشنی “In Waves” لە هاوینی ئەمساڵدا پەخش دەکرێت. فیلمی “Crossing” بەردەوام سەرنجی بینەران لە سەرپلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان ڕادەکێشێت و باس لە پەیوەندییە مرۆییەکان و لێخۆشبوون لە شاری ئەستەمبوڵ دەکات.

