بەشێوەیەکی گشتی خواردنی میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، بۆیە پێویستە بەشێک بن لە سیستمی خۆراکی.
قۆخ، یەکێکە لە میوە بەسوودەکان دەوڵەمەندە بە کانزا، ڤیتامین و ماددەبەسوودەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە توشبوون بە کێشە تەندروستییەکان دەکات.
سوودە تەندروستییەکانی قۆخ
-دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵەکان و کالۆری کەمە، یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-ڕێگری لە کەمی پۆتاسیۆم لە جەستەدا دەکات، بۆیە رۆڵێکی باشی لە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن هەیە.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی منداڵ هەیە، بەتایبەتی بۆ گەشە، کێش و باڵای منداڵ.
-یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و چاو هەیە و یارمەتی کەمبوونەوەی گرژی ماسولکەکان دەدات.
-بەیەکێک لە میوە باشەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت، چونکە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.

