zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە.

بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایی ٥٠ سال ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پەرستگای بەهەشت بکات

گوران

یەدەگی دراوی قورسی عێراق کەم بووەتەوه

یاسین

عەقید باسل گۆران: سەر ئێخستنا لیستا ‌190یا پارتی ئاڕمانجا مە یا سەرەکی یە

یاسین