zagros news agency

ئارسناڵ بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ دەست بەسەر باڵی چەپی بلباودا دەگرێت

ڕاپۆرتێکی پێگەی تیم تۆکی بەڕیتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە یانەی ئارسناڵ دوای ئەوەی لە گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز و برادلی بارکۆلا سەرکەوتوو نەبوو، لە ئێستادا بە دوای هێرشبەرێکی تردا دەگەڕێت و بەرپرسانی یانەکە زۆر سەرسامن بە ئاستی نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بلباوی ئیسپانی و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت بیگوازنەوە.

کارگێڕی یانە لەندەنیەکە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە ئۆفەریان پێشکەشی ئەو یاریزانە ئیسپانیە کردووە و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵام دەکەن بۆ ئەوەی رازیبێت و بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات

. لە لایەکی ترەوە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ حەزی بە شێوازی یارییکردنی نیکۆ ویلیامز هەیە و داوای کردووە پەلکێشی پێکهاتەکەی بکات تا باڵی چەپی هێرشبەری پێ بەهێز بکات، لە کۆتاییدا ئەوەش خستەڕوو کە گواستنەوەی ئەم یاریزانە کارێکی قورس نییە بۆ ئارسناڵ چونکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 90 ملیۆن یۆرۆیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی كیلیان ئێمباپێی دیاریكرد

یاسین

نونێز لیڤەرپوول جێدەهێلێت

یاسین

ئاربێلوا؛ بۆ یارییەکەمان ئامادەین

یاسین