zagros news agency

لە هەولێر بەڵگەفیلمی “عەرعەر و سەگەكانی عەجاج” نمایش دەكرێت

لە چوارچێوەی بەردەوامیی چالاكییەكانی وەرزی هاوین و پڕۆژەی سینەما و جەماوەر، بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵگەفیلمی دیكۆمێنتاریی “عەرعەر و سەگەكانی عەجاج” بۆ رای گشتی و خولیاوێنانی سینەما نمایش دەكات.

ئەم بەرهەمە سینەماییە دیكۆمێنتارییە، تیشك دەخاتە سەر یەكێك لە تاریکترین پەڕەکانی مێژوو کە پرۆسەی شوومی ئەنفالەکان، بێسەروشوێنكردنی خەڵكی سڤیلی كورد لە بیابانی عەرعەر، و تاوانە نامرۆییەكانی جەللادێك بە ناوی «عەجاج»ە.

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی محەممەد حاجی قادرە و بەرهەمی تۆڕی میدیایی كوردستانە.

نمایشەکە بێ بەرامبەرە و هاتن بۆ هەمووانە و کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فامیلی مۆڵ، ئیمپایەر سینەما (هۆڵی ژمارە ١٢) نمایش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەفیز دەڕاجی بێژەری بەناوبانگی تۆپی پێی پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

لە چەمچەماڵ کۆنسێرتی “چریکەی پوشپەڕ” بەڕێوەچوو

ART