سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک، زەهران ممدانی، دانی ناوە کە هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاھۆ، کە لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە، ئەگەر سەردانی شارەکە بکات.
ممدانی لە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاوکراوەتەوە، وتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی هەموو ڕێگاکانی یاسایی هەڵسەنگاندووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە شار ینیویۆرک دەسەڵاتێکی سەربەخۆی نییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا تەنها لایەنەیە کە ئەو دەسەڵاتەی هەیە، هەروەهابانگەوازی لە واشنگتن کرد بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و بڕیارەکە جێبەجێ بکات.

