zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/22،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە  ڕادو بوتوم، کرد.

لە دیدارێکدا،  سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به ڕادو بوتوم كرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، ڕادو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاريکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئال پاچینۆ یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە و مێژوویەکی زێڕین لە سینەمای جیهاندا تۆماردەکات

ART

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح