zagros news agency

پشیلەیەکی “قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر” دەستگیرکرا

بەرپرسانی ڕێکخراوی زیندانەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە ڕێگرییان لە پشیلەیەک کردووە کە ڕاهێنانی پێکرابوو بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو زیندانێک لە شارۆچکەی “نیژنی نوڤگۆرۆد”.
بەپێی ڕاگەیەندراوی خزمەتگوزاریی فیدراڵیی جێبەجێکردنی سزاکان لە ڕووسیا، دوو ملوانکەی قوماش دەستکرد لە ملی ئەم پشیلەیەدا بەسترابوو کە ماددەی هۆشبەری تێدا شاردرابووەوە و بڕیاربوو بپەڕێنرێتەوە بۆ زیندانیانی “زیندانی ژمارە ١٧”ی ئەو ناوچەیە.
پاسەوانانی زیندانەکە پێش چوونەژوورەوەی پشیلەکە بۆ ناو حەوشەی زیندانەکە، گومانیان لە ڕەفتارەکانی کردووە و ڕایانگرتووە. دواتر سەگێکی پۆلیس لە ڕێگەی بۆنکردنەوە بوونی ماددەی هۆشبەری لە ناو ملوانکەکاندا پشڕاستکردووەتەوە.
دوای لێکردنەوەی ملوانکەکان و دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی پشیلەکە، ئازاد کراوە. تا ئێستا بەرپرسانی ڕووسیا هیچ زانیارییەکیان دەربارەی جۆری ماددەکان، بڕەکەی، یان ئەو کەسانەی لە پشت ئەم کارەوە بوون، بڵاونەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فارس عیسا : تێڕوانینی لایەنەكانی بەغدا لەسەر پێكهێنانی حكوومەت زۆر باش بووە

یاسین

سعودیە ژمارەی درۆنە تێکشێنراوەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد

یاسین

وریابە، مۆبایلەکەت نەکەیتە چەکی دەستی هاککەران

یاسین