zagros news agency

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ پێکانەکەی فرانکی دی یۆنگ ئەنجام دەدرێت

میدیای کەتەلۆنیا ئاشکرایان کرد یانەی بارسیلۆنا ئەمڕۆ لە یاریگەی مەشق و ڕاهێنانەکان چاودێری فرێنکی دی یۆنگ دەکات بەمەبەستی دڵنیایی لەو پێکانەی یاریزانەکە لەڕابردوودا دووچاری هات لەیارییەکانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

چاوروان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە، فرێنکی دی یۆنگ دوای تەواوبوونی پشووەکەی، بگەڕێتەوە بۆ بارسیلۆنا، لەوێش پزیشکان پێشکنیین و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێکانەکەی ئەنجامی بدەن،تاکو بتوانن جۆری پێکانەکەی دیاریکەن و ماوەی دوورکەوتنەوەی یان چاکبوونەوەی دەرخەن.

بارسا هیوادارە دی یۆنگ بتوانێت بەبێ نەشتەرگەری ئەم پێکانە تێپەڕ بکات، بەڵام پشکنینە پزیشکییە وردەکان ئاستی زیانگەیشتن بە بەستەرەکانی ئەژنۆی و ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریەکان دیاری دەکەن و ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری،بەمەش یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ لەیاریگاکان دادەبڕێت.

دڵشاد ڕەشۆ”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

یارییەکی مێژوویی؛ ئیسپانیا و عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە

سەڵاح

مان سیتی شوێنگرەوەی ئەلڤارێس دیاری دەکات

یاسین