ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عێراق رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بوه‌ته‌وه، و په‌ناده‌باته به‌ر قه‌رز چونكه پاره‌ی كاشی نییه.
جوتیار سندی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “ئه‌وه 27ی مانگه تائێستا له عێراق موچه دابه‌ش نه‌كراوه له كاتێكدا ئه‌وه‌نده دوانه‌كه‌وتووه له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه له عێراقدا سیوه‌له واته پاره‌ی به‌رده‌ست نه‌ماوه چونكه عێراق ناتوانێت وه‌ك جاران نه‌وت بفرۆشێت.
ئه‌وه‌شی خستە ڕوو: ”عێراق رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بوه‌ته‌وه ده‌بێت قه‌رز بكات.”

