ئەمساڵ تۆپی پێی ئەوروپا خۆی دەباتە نێو قۆناغێکی دیکەی پاڵەوانەتیەکانی و بۆ جاری 72 شەڕی نازناوی کیشوەرەکەی لەنێوان یانەکانی بەڕێوەدەبات،کە بۆ جاری 35 لەدوای گۆڕینی ناوی جامەکە لە جامی ئەوروپاوە بۆ چامپیۆنزلیگ،کە ئەمساڵ 36 یانە بەشداری تێدا دەکەن و ڕکابەری دەکەن بۆ وەرگرتنی پاشایەتی کیشوەرەکە.
یوفا لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد 27 مانگی ئاب تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچێت،وە یارییەکانی لەشێوەی خول وەک ساڵی ڕابردوو دەبێت،لەڕێککەوتی 5ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو یاری کۆتایی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەبێت لەنێو یاریگای مێترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،کە بۆ دووەمین جارە لەدوای ساڵی 2019 میوانداری یاری کۆتایی دەکات.
تیپی پاڵەوانی ئەمساڵ دەبێتە خاوەنی پلیتێکی جامی کیشوەرەکانی 2027 و دەچێتە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا و بەشداری مۆندیالی یانەکانی 2029 دەکات،ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو پاریس سانجێرمان وەکو پاڵەوان کۆتایی بەخولەکە هێناوە،ئەمساڵیش چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرێکی سەخت بکات بۆ بەرگری لە نازناوەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

