زۆرجار باس لە گرنگیی خواردنی میوە و سەوزەوات دەکرێت بۆ تەندروستی، بەڵام توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ سەرنجی تایبەتی خستووەتە سەر میوەی “ئەڤۆکادۆ” (Avocado) و دەیسەلمێنێت کە خواردنی تەنها یەک دانە ئەڤۆکادۆ لە ڕۆژێکدا، دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی ئەرێنیی گەورە لە سیستمی دڵ و بۆرییەکانی خوێندا.
ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەورییە تاکە -نەتێرەکان (Monounsaturated fats) کە بە “چەورییە بەسوودەکان” دەناسرێن، لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرز لە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانەکان. کارامەیی ئەم پێکهاتانە لە جەستەدا بەم شێوەیەیە:
شەڕی دژی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL): خواردنی بەردەوامی ئەڤۆکادۆ بە توندی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت. ئەم جۆرە کۆلیسترۆڵە بەرپرسە لە دروستبوونی نیشتووی چەوری لە سەر دیواری خوێنبەرەکان و تەسککردنەوەیان.
پاراستنی بۆرییەکانی خوێن: دژە ئۆکسانەکانی ناو ئەم میوەیە ڕێگری دەکەن لە پرۆسەی ئۆکسانی کۆلیسترۆڵ؛ چونکە کۆلیسترۆڵ کاتێک دەۆکسێت مەترسیی دروستکردنی جەڵتە و داخرانی دەمارەکانی چەند هێندە زیاتر دەبێت.
ڕێکخستنی پەستانی خوێن: بەهۆی دەوڵەمەندیی بە کانزای “پۆتاسیۆم”، یارمەتی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دڵ دەدات.
پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن لە جیاتی بەکارهێنانی ڕۆنە کەرەستییەکان یان سۆسە چەورە دەستکردەکان لە ناو زەڵاتە و ژەمەکاندا، نیوە یان دانەیەکی تەواو لە ئەڤۆکادۆی سروشتی بەکاربهێنرێت، ئەم گۆڕانکارییە سادەیە لە لایف ستایلتدا، باشترین وەبەرهێنانە بۆ ئەوەی دڵت بۆ ماوەیەکی درێژتر بە تەندروستی لێبدات.

